عیراقی
قاسم ئەعرەجی و هاکان فیدان لە ئەنکەرە کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە ئەنکەرە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
بەپێن زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە شەڕی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ راگەیاندراوێکی فەرمی سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 15ی ئابی ئەمساڵدا تورکیا رێککەوتننامەیەکی سەربازیی لەگەڵ عیراق واژۆ کرد، کە بەپێی رێککەوتنەکە بەغدا رێگە بە چالاکی سەربازی سوپای تورکیا دەدات لە سنوورەکانی وڵاتەکەیدا.
ب ح