عیراقی
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ رێکەوتی 2024/10/31 پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆبووەوە وهەریەک لە مەحمود مەشهەدانی ، سالم عیسا ، تەلال روبەیعی و عامر عەبدولجەبار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرد.
دوای بەڕێوەچوونی دوو خولی دەنگدان، لە ئەنجامدا مەحمود مەشهەدانی، کاندیدی هاوپەیمانی عەزم کە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانیی سیادە پشتگیرییان دەکرد، بە دەنگی 182 پەرلەمانتار وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق رۆژی 2023/11/14، لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی پەرلەمانتاری عیراق، محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خستەوە.
ب ح