عیراقی

گۆڕانكاری لە هەیکەلی کابینەکەی سودانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانكاری لە هەیکەلی کابینەکەی سودانی دەکرێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق، لە هاوپەیمانی نەسر  ئەو وەزارەتانەی عیراق ئاشكرا دەكات كە گۆڕانكارییان تێدا دەکرێت. 

سەلام زبێدی، پەرلەمانتاری عیراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاند "گۆڕانكارییەکان وەزارەتە سیادییەکان ناگرێتەوە، تەنها وەزارەتەكانی گواستنەوە ، پەیوەندی، كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاو و پەروەردە دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزیرە نوێیەكان ناتوانن ئەو کار و پڕۆژانە تەواو بکەن کە كە وەزیرەكانی پێشوو ئەنجامیان نەداوە، چونكە ئەو ماوەیەی لە بەردەم حكومەتی سودانیدا  ماوە كەمە". 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan