گشتی
کاتەکانی بارانبارینی چڕ لە هەرێم بڵاو دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، کات و ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە بارانی چڕی لێدەبارێت.
ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ کاتژمێر 6:00ی بەیانی لە هەولێر بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00 بەردەوام دەبێت، درەنگانی شەو دەستپێدەکاتەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی دووشەممە بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ یەکشەممە لە سلێمانی لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 3:00 بەردەوام دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "لە دهۆک سبەینێ یەکشەممە لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بارانبارین دەستپێدەکات و 24 کاتژمێر بەردەوام دەبێت".
وتیشی "سبەینێ یەکشەممە لە هەڵەبجە لە کاتژمێر 9:00 بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00 بەردەوام دەبێت".
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە "سبەینێ لە کەرکوک و گەرمیان کاتژمێر 9:00 بارانبارین دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 12:00 بەردەوام دەبێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەڵەبجە دەبارێت کە 40 بۆ 50 ملیمەترە، لە هەولێر، سلێمانی و راپەڕین 30 بۆ 40 ملیمەتر دەبێت، لە کەرکوک، گەرمیان و زاخۆ ئاستی بارانی پێشبینیکراو 25 بۆ 35 ملیمەتر دەبێت، لە دهۆک و سۆران 20 بۆ 30 ملیمەتر دەبێت.
ب ح