گشتی

بۆ ئەمساڵ کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان کەمدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەمساڵ کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان کەمدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیاند "هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵیش کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەت و حکومییەکان کەمدەکرێتەوە"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە زانکۆ حکومییەکان کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، بەرێژەی 45% کەمدەکرێتەوە"

وتیشی "لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی کرێی خوێندن بە رێژەی 10% بۆ 20% کەمدەکرێتەوە و سەرجەم بەش و قۆناغەکان دەگرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان