کوردستانی
یهكهم پارێزگا سبهینێى كرده پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پارێزگاری کەرکوک فهرمانى كرد كه سبهینێ له پارێزگاكهیدا بكرێته پشوو و ئهوهش بە پشتبەستن بە راپۆرتی کەشوهەوا و بارینی بارانی بەخوڕ دێت لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک.
لە راگەیهندراوێکى پارێزگاى كهركوكدا كه ئەمشەو 2ى تشرینى دووهمى 2024، بڵاوكراوهتهوه، هاتووه "رێبوار تەها مستەفا، پارێزگاری کەرکوک فەرمانی به بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک کرد سبەی یەکشەممە، دەوامی فەڕمیی لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی، ناوەندی و دواناوەندییەکانی کەرکوک لە سەرتاسەری کەرکوک رابگرێت، جگە لە خوێندکارانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم".
ئهوهش هاتووه "پارێزگار فەرمانیشی كرد بە راگرتنی دەوامی فەڕمیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیی و ئەهلییەکان، لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویستمان".
پ ح ع