گشتی
چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له باسكردنى ورده‌كارییه‌كانى ژیانت بۆ ده‌وروبه‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئەوەی زۆرێك له پسپۆڕان سیفاتى کۆمەڵایەتی بوونیان پێ باشه و باس له‌وه ده‌كه‌ن "گفتوگۆكردن و گێڕانه‌وه‌ى ژیاننامه‌ت رێگەیەکە بۆ دروستکردنی هاوڕێیەتییەکی باش و دوورده‌خاته‌وه لە بیرکردنەوەی زۆر و گۆشەگیربوون"، لە هەمان کاتدا پێیان باش نییه زیادەڕۆیی بكرێت لە باسکردنی ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە ژیانی تایبەتیتەوە هەیە و ده‌رئەنجامی خراپى دەبێت.
له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هەموو شتێکی ژیانیان باسدەکەن، ماڵپەڕی (ماریج) چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە، له‌وانه؛
گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خۆت:
هەندێکجار کاته‌كه‌ت بە بیرکردنەوە بەسەر به‌ره، باشتره له‌وه‌ى زیادەڕۆیی بکەیت لە هاوبەشی پێکردنی بابەتەکانی ژیانت، پرسیار له خۆت بكه، ئایا ئەوە پەیوەندی بە رابردووتەوە هەیە؟ یان ترس لە رەتکردنەوە؟ یاخود واهەستدەکەیت پێویستت بەوەیە کەسانی دیکە بڕوات پێبکەن؟. تێگەیشتن لەو هۆکارەی کە وات لێدەکات زۆرترین شت هاوبەشی پێبکەیت وات لێدەکات بتوانیت چارەسەری کێشەکە بکەیت.
سنوورێك بۆ پەیوەندییەکانت دابنێ:
سنوور دانان به‌و جۆره نا به ته‌واوى له ده‌وروبه‌ر دوور بكه‌ویته‌وه، بەڵکو تا راده‌یه‌ك به جۆرێك ئه‌و زانیارییانە دیاری بکە کە ئاسوودەت ده‌گات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت هاوبەشی پێبكه‌یت و ئەو زانیارییانەش دیاری بکە کە دەبێت بە نهێنی بمێننه‌وه و هیچ پێویست ناكات هه‌موو كه‌سێك هه‌موو ژیانى تۆ بزانێت.
ده‌رك به ئاماژە کۆمەڵایەتییەکان بكه و له‌یه‌كدانه‌وه‌ى بۆ بكه:
دیقه‌تى وەڵامدانەوەی دەورووبەرت بدە، ئەگەر هەندێک ئاماژەی وەک نارەحەتبوون، گرنگینەدان یان سوپرایزبوونت لێبینى، ئەوا تێبگه له‌وه‌ى تۆ زیادەڕۆییت كردووه لە هاوبەشی پێکردندا، هەروەها ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌وه‌ى به هاوڕێ نزیکەکەتی دەڵێیت، نابێت بە هاوپیشەیەکی شوێنی کارەکەشتی بڵێیت.
په‌نا بردنه به‌ر نووسین و بیرەوەرییەکانت بنووسەرەوە:
زۆرکات ئەو كه‌سانەی کە زۆرترین زانیاریی لەبارەی خۆیانەوە هاوبەشی پێدەکەن ئەوانه‌ن کە بە شۆک یان کێشەیەکی گەورەدا تێپەڕیون، بۆیه ده‌گونجێت نووسینەوەی بیرەوەرییەکان یەکێک بێت لە رێگەکان بۆ رێکخستنی بیرکردنەوە و هەستەکان، بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی بکرێت لە هاوبەشی پێکردنی لەگەڵ کەسانی دیکەدا.
زیاتر گوێبگره و خۆت له سه‌ر ئه‌وه رابهێنه:
ئەو سەرنجەی کە خستووتەتە سەر خۆت بیخەرە سەر کەسانی دیکە و هەوڵبدە زیاتر گوێ بگریت و سەرنج بخەیتە سەر وشەکانیان، پەیوەندیی چاویت بپارێزە لەگەڵیان، لەبارەی قسەکانیانەوە پرسیاریان لێبکە، ئەمە وات لێدەکات شێوازێکی پەیوەندی هاوسەنگتر دروستبکەیت.
پ ح ع