عیراقی
نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی عەلی سیستانی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، سەردانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی کرد لە شاری نەجەف.
بەپێی زانیارییەکان، نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و تێوەگلانی عیراق لە جەنگی ئیسرائیل و هێرشی گرووپە چەکدارەکان، گفتوگۆی لەگەڵ سیستانی کردووە.
محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند "هەمووان پێگەی سەید عەلی سیستانی لە جیهاندا دەزانن، پاڵپشتیکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق دووپاتدەکەنەوە".
لەبەرامبەردا، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە ، رێگری بكرێت لە دەستوەردانی دەرەكی لە عیراق.
لەبەرامبەردا، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە ، رێگری بكرێت لە دەستوەردانی دەرەكی لە عیراق.
سەردانی نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لای مەرجەعی باڵای شیعەکان، لە کاتێکدایە کە گرووپە چەکدارەکانی عیراق بە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و دوور نییە عیراق لە ئاڵۆزییەکان تێوەبگلێنن.