عیراقی

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق له‌ سه‌ر پرسێكى گرنگى كورد بڕیار ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق له‌ سه‌ر پرسێكى گرنگى كورد بڕیار ده‌دات
مه‌ودا میدیا

داواكارییەكانی حكومەتی هەرێم سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، له‌ لایه‌ن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقه‌وه‌ تاوتوێ دەكرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆببێتەوە و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسى بە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تاوتوێ بكات.

داواكارییەكان له‌ باره‌ى ئه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى سه‌رژمێرییدا هاوڵاتییان لەسەر شارەكانی خۆیان تۆماربكرێن تاوه‌كو گۆڕانی دیموگرافی روونەدات بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەروەها لە سەنتەری تۆماركردنى داتاكان لە بەغداد نوێنەری حكومەتی هەرێم ئامادەیی هەبێت.

سه‌رژمێرییه‌كه‌ بڕیارە لە 20 و 21ى ئەم مانگە لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان