عیراقی

عەللاوی نهێنیيەكی خۆی و مەسعود بارزانی ئاشكرا كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەللاوی نهێنیيەكی خۆی و مەسعود بارزانی ئاشكرا كرد
مەودا میدیا-

 سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عیراقی ئاشكرای كردووه، پێش دوو مانگ لەگەڵ مەسعود بارزانی لەسەر دانانی مستەفا كازمی رێككەوتوون.

ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عیراقی لە تویتێكدا رایگەیاند "پێش دوو مانگ لەگەڵ مەسعود بارزانی، رێككەوتین لەسەر ئەوەی مستەفا كازمی بۆ پۆستی حكومەتی داهاتووی عیراق رابسپێردرێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوو، هەر یەكە لە محمەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی، بۆ پێكهانی حكومەتی عێراق راسپێردران، بەڵام عەللاوی بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر كاندیدی وەزیرەكان دەستی لەكاركێشایەوە و عەدنان زورفیش چونكە كاندیدی فەرمی تەواوی لایەنە شیعەكان نەبوو نەیتوانی سەركەوتوبێت و ئەمڕۆ بە فەرمی مستەفا كازمی راسپێردرا بۆ پێكهانی حكومەتی عیراق.
Qaiwan
Qaiwan