عیراقی

لە دهۆکەوە 326 ئاوارەی تر گەڕانەوە بۆ شەنگال

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دهۆکەوە 326 ئاوارەی تر گەڕانەوە بۆ شەنگال
مەودا میدیا-

 گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەردەوامە و ئەمڕۆش 326 ئاوارەی تر لە کەمپی مام رەشان لە دهۆک، گەڕانەوە بۆ شەنگال.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند "جێبەجیکردنی پلانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکان  بۆ زیدی خۆیان بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "گەڕاندنەوەی 326 ئاوارەی ئەمڕۆ بۆ شەنگال بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی خۆجیی و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی  بووە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری حکومەت و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، هەرخێزانێکی ئاوارە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی بڕی 4 ملیۆن دینار و پارچە زەوییەکی پێدەدەرێت.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان