عیراقی
سودانی و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن کردەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند" سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ترەمپ کردووە و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن کردووەتەوە، بەجۆرێک پەیوەندییەکان، بواری ئەمنی تێپەڕێنێت و بایەخی زیاتر بە بوارەکانی ئابووری، دارایی، وزە و تەکنەلۆجیا بدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی بۆ دیداری سودانی دەربڕیوە و پێی راگەیاندووە، بەمنزیکانە لەپێناو فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن، کارکردن لەسەر دۆسییە هاوبەشەکان گفتوگۆ دەکەن".
ب ح
ب ح