کوردستانی

به‌نداوێكى نوێ له‌ گه‌رمیان دروستده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌نداوێكى نوێ له‌ گه‌رمیان دروستده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت "تموحیان هه‌یه‌ له‌ سنوورى گه‌رمیان به‌نداوێك دروستبكه‌ن و له‌ ئێستادا كارى له‌سه‌ر كراوه‌ و سوودێكى زۆریشى بۆ دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ ده‌بێت".

سالار عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تموحیان هه‌یه‌ له‌ سنوورى گه‌رمیان به‌نداوێكى نوێ دروستبكه‌ن و له‌ پاش ته‌واوبوونى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌توانین له‌ رێگه‌ى ئه‌و پاڵاوگانه‌ى كه‌ هه‌ن، ئاو بۆ گونده‌كانى سنووره‌كه‌ دابینبكرێت".

وتیشى "ماوه‌یه‌كه‌ كارى له‌سه‌ر كراوه‌ و بنیادى بۆ كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌یرانى دارایی راگیراوه‌".

له‌ باره‌ى سوودى به‌نداوه‌كه‌ش بۆ گه‌رمیان، سالار عه‌زیز ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "گرنگى زۆرى بۆ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و له‌ رێگه‌ى پاڵاوگه‌كانه‌وه‌ ئاوده‌درێت به‌ گونده‌كان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان