گشتی
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین، هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و زۆرترین بڕی بارانبارین لە ئیدارەی راپەڕین بێت.
سیروان حەمە ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین، چەند ناوچەیەكی هەریمی كوردستان بگرێتەوە"
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی لاوازی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێکی کورتخایەنی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە زۆرینەی ناوچە کوێستانییەکان و باکووری گەرمیان شەپۆلێکی مامناوەند دەبێت و لە بەشێکی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان لاواز دەبێت و سێشەممە كۆتایی بە شەپۆلەکە دێت".
بڕی بارانبارینی پێشبینیكراو لە ناوچەكانی هەرێم:
پارێزگای سلێمانی : 8 – 15 ملم
پارێزگای هەڵەبجە : 6 – 10 ملم
ئیدارەی راپەڕین و سۆران : 15 – 20 ملم
پارێزگای هەولێر : 3 – 6 ملم
پارێزگای دهۆک : 4 – 8 ملم.
باکووری گەرمیان : 5 – 10 ملم
ناوەڕاستی گەرمیان و کەرکوک : 3 – 6 ملم.
باشووری گەرمیان : 2 – 4 ملم.
ب ح