عیراقی
هاتنی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ عیراق بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە مانگی ئەیلولەوە تاوەکو تشرینی دووەم 18هەزار ئاوارەی لوبنانی گەیشتوونەتە عیراق و هاتنی لوبنانییەكان بەردەوامە.
عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاند "ژمارەی ئەو لوبنانییانەی لە 9/27 تاوەکو 11/10 هاتوونەتە عیراق گەیشتووەتە 18هەزار كەس".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەوڵەكانیان بە هەماهەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ پیشوازی لە ئاوارە لوبنانییەکان بەردەوامە".
ئەمە لە کاتێکدایە، شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی لە باشووری لوبنان بەردەوامە و بەوهۆیەوە بە هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوون، هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
ب ح