عیراقی
قەدەغەی هاتوچۆ لە شەوی 19ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دوو شەممە 2024/11/11، وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پلادانانی رایگەیاند "هیچ بڕگەیەك لە فۆڕمی سەرژمێریی دانیشتووان لانەبراوە، فۆڕمەکە بەشێوەی كۆتایی پەسەند كراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان تاوەکو 2025/1/10، بەردەوام دەبێت و سەرجەم رێكارەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆسەکە تەواوبوون".
هەر سەبارەت بە ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند "لە کاتژمێر 12ی شەوی 2024/11/19 قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵات دەستپێدەكات و تەنها بۆ چەند حاڵەتێكی مرۆیی یان ئەمنیی نەبێت كەس ناتوانێت هاتوچۆ بكات".
ب ح