عیراقی
گەشتە ئاسمانییەکان لە رۆژانی سەرژمێریدا بەردەوام دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری و قەدەغەی هاتوچۆدا، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆکەخانەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان راناگیرێن.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند "قەدەغەی هاتوچۆی رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، گەشتە ئاسمانییەکان ناگرێتەوە و لە رۆژانی سەرژمێریدا گەشتەکان بەردەوام دەبن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بەپێی خشتەی كاتەكانیان بەردەوام دەبن و هەماهەنگییان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان هەیە بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی گەشتیاران".
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژانی 20 و 21 /2024/11 ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ب ح