عیراقی

مه‌رزێكى نێوان عیراق و ئێران داده‌خرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌رزێكى نێوان عیراق و ئێران داده‌خرێت

مه‌ودا میدیا-

سنووری میهران بەهۆی سەرژمێری گشتیی لە عیراق بە شێوەی کاتی بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك دادەخرێت.

عەلی عەباس شەفیعى، به‌رپرسى مه‌رزى میهران رایگەیاند "سنووری نێودەوڵەتی میهران بەهۆى بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی لە وڵاتی عیراق و دانانی سنوور بۆ هاتوچۆکان لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دادەخرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئەو بڕیارە بە ئامانجی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عیراق و ئاسانکاریی جێبەجێکردنی گەڵاڵەی سەرژمێری گشتی لەو وڵاتە دراوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى دەیانەوێت لە سنووری میهرانەوە بچنە عیراق، پێویستە بەرنامەی گه‌شتى خۆیان بە پێی ئەو راگەیێندراوە بگۆڕن".

ع
Qaiwan
Qaiwan