عیراقی
ئامارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە عیراق بەرز دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عیراق، ئامارەکانی گرێبەست و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ بڵاوکردوە.
رایگەیاند "مانگی رابردوو، 34 هەزار و951، گرێبەستی هاوسەریی لە عیراق تۆمار کراوە. لە بەرانبەریشدا 6 هەزار و 696 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاکان تۆمار کراون"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەراوورد بە مانگی 9ی ئەمساڵ رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران زیادیکردووە، زۆرجار کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەژاری هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەی هاوسەرانن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "زۆربەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ تۆمارکراوەو 698 حاڵەتی جیابوونەوەش لە دەرەوەی دادگەکان بووە".
ب ح