کوردستانی

ئه‌و برایه‌ى دوو خوشكه‌كه‌ى خۆى كوشت، خۆى نه‌كوشتووه‌ و هه‌ڵهاتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و برایه‌ى دوو خوشكه‌كه‌ى خۆى كوشت، خۆى نه‌كوشتووه‌ و هه‌ڵهاتووه‌

مه‌ودا میدیا-

هه‌فته‌ی رابردوو له‌ شارى سلێمانى برایه‌ك كۆتایی به‌ ژیانى دوو خوشكى خۆى هێنا، پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند، باوكیان ده‌ستگیركراوه‌.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند "لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو دۆسیە بەردەوامە و لێکۆڵینەوەکان سەرەتایین و ناتوانن زانیاری وردتر بخەنە ڕوو، هاوکات خەڵک لەسەر ئەو دۆسیە گیراوە".

وتیشى "ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە و تۆمەتبار خۆی نەکوشتووە و هەڵهاتووە و هێزەکانی پۆلیس بەدوایەوەن بۆ دەستگیرکردنی".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "برای دوو کچە کوژراوە لە دەرەوەی سلێمانییە و بە دیاریکراوی ناتوانن شوێنەکە ئاشکرا بکەین، لەسەر دۆسیەکە بە بڕیاری دادوەر باوکی کچە کوژراوەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار دەستگیردەکرێت و دەدرێت بە دادگا".

دوا به‌ دواى رووداوه‌كه‌ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ش خۆى كوشتبێت، به‌ڵام پۆلیس ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت خۆى نه‌كوشتووه‌ و هه‌ڵهاتووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان