عیراقی

مانگى رابردوو نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران هه‌بووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگى رابردوو نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران هه‌بووه‌

مه‌ودا میدیا-

لە مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ، زیاتر لە شه‌ش هه‌زار جیابوونەوەی هاوسەران لە عیراق تۆمار کراوە، بەراورد بە مانگی ئەیلوول زیادی کردووە.

به‌پێى ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق "لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، 34 هه‌زار و 951 گرێبەستی هاوسەریی لە عیراق کراوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ژماره‌ گرێبه‌سته‌، رێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانیش بۆ هەمان مانگ شه‌ش هه‌زار و 696 حاڵەت بووە".

به‌پێى ئاماره‌كه‌ "مانگی ئەیلوولی ئه‌مساڵ لە عیراق 5462 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، کە  1508 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، هەروەها زۆرینەی  جیابوونەوەکان لە سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە، 698  جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە، ئاماره‌كانیش ته‌نها هى عیراق بووه‌ و هه‌رێمى كوردستانى تێدا نییه‌".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان