کوردستانی

پێشمەرگە و سوپای عیراق شەش لیوای هاوبەش دروست دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگە و سوپای عیراق شەش لیوای هاوبەش دروست دەکەن
مەودا میدیا-

وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عیراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانیان  بەنیازن شەش لیوای هاوبەش دروستبکەن.

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند "سەرکەوتوو بوون لە دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەشدا  و بەنیازن لە داهاتوودا شەش لیوای هاوبەشی تر دروست بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " کارەکانی دوو لیوا هاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کە ماون لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە دوو لیواکە پڕنابێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە  سوپای عیراق، بە هاوبەشی ناوچەکانی قەرەچووخ، سەرگەڕان و تاوەکو سنووری کەرکوک دەپارێزن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان