عیراقی

سودانی: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ عیراقییەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ عیراقییەكان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/11/20، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی بنكەی سەرەكی سەرژمێریی دانیشتووانی کرد لە وەزارەتی پلاندانان.

رایگەیاند "ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ عیراقییەكان و بە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە لەسەر بنەمای زانیاری نوێ و ورد، عیراقی نوێ بنیات دەنرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەرجەعی ئایینی رۆڵی هەبووە بۆ هاندانی هاوڵاتییان بۆ ئەوەی پێشوازی لە تیمەكان بكەن و هۆشیاری هاووڵاتییانیش بۆ بەشداریكرن لە سەرژمێری ئاماژەیەكی گرنگە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر سەرژمێریی دانیشتووان  بە كاغەز ئەنجام دەدرا، بەڵام ئێستا  بەهۆی تەكنەلۆجیاوەیە و بە شێوەی ئەلیكترۆنی كارەكە ئەنجام دەدرێت و ئاسانكارییە بۆ وەزارەتی پلاندانان و تیمەکان و هاوڵاتیانی عیراق".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان