عیراقی

ئه‌سیۆشێتدت پرێس: کەمینەکانی عیراق ترسیان لە سەرژمێریی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌سیۆشێتدت پرێس: کەمینەکانی عیراق ترسیان لە سەرژمێریی هەیە

مەودا میدیا-

ئاژانسی ئه‌سیۆشێتدت پرێسی ئەمەریکی رایگەیاند "كه‌مینه‌كانـی عیراق ترسیان له‌ سه‌رژمێری هه‌یه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێگەی سیاسییان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ترسی کەمینەکان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە چونکە دابەشکردنی دەسەڵات و پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای زۆرینە و تائیفییە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی کۆبوونەوەی زیاتری کەمینەکان لە سنووری پارێزگاکانی ( كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و دیاله‌) پڕۆسەی سەرژمێریی چاودێری و وردبینییه‌كی زۆر  چڕی تێدا كراوه‌".

رۆژی چوارشەممە 2024/11/20، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوی پێنجشەممە،  بەردەوام دەبێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan