عیراقی

سەرژمێریی کاریگەری لەسەر پارێزگاکان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرژمێریی کاریگەری لەسەر پارێزگاکان دەبێت
مەودا میدیا-

نەبیل جەعفەر مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری لە عیراق رایگەیاند "ئەنجامەکانی سەرژمێریی کاریگەری لەسەر پرسی بودجەی پارێزگاکان دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دەبێتەهۆی زیادبوونی پشكی ژمارەیەك پارێزگا لە بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان و کەمبوونەوەی پشکی ژمارەیەک پارێزگای تر لە عیراق".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ژمارەی دانیشتووان تاکە پێوەرە لە دابەشکردنی بڕی بودجەی گەشەپێدان لە نێوان پارێزگاکانی عیراقدا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە بەپێی ئامار و زانیارییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ساڵانە ژمارەی دانیشتووان بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەبێت، زۆر بوونی ژمارەی دانیشتووانیش زیاتر دەکەوێتە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.

Qaiwan
Qaiwan