عیراقی

عیراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبیی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبیی  دەکات
مەودا میدیا-

عیراق لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە وڵاتەکەی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبیی  دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/21، نوێنەرایەتی هەمیشەیی عیراق داوایەکی ئاڕاستەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل.

نوێنەرەکەی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەڕەشەکانی ئیسرائیل دوای ئەو داوایە دێت کە تەلئەبیب وەک نامە ناردوویەتی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە رێگەیەوە دەیەوێت هێرشەکانی لە ناوچەکە فراوانتر بکات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە گرووپە چەکدارەکان لەژێر ناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشەکانیان لەرێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە بۆ سەر ئیسرائیل چڕکردووەتەوە و ئەمەریکاش دەربارەی هێرشەکان چەند جارێک هۆشداری بە حکومەتی عیراق و لایەن سیاسییەکان داوە.
Qaiwan
Qaiwan