عیراقی

تورکیا: چاودێری ماف و بەرژەوەندیی تورکمانەکان دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا: چاودێری ماف و بەرژەوەندیی تورکمانەکان دەکەین
مەودا میدیا-

ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "چاودێری ماف و بەرژەوەندیی تورکمانەکانی عیراق دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئارامی و ئاسایشی تورکمانە هاونەتەوەکانمان كە بنیاتنەری پردی دۆستایەتین لەنێوان عیراق و تورکیا، کاری لەپێشینەی پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەنکەرەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ھەرچەندە لە سەرژمێریيەکەی عیراقدا زانیاری لەبارەی نەتەوە نەنوسراوە، بەڵام  جوڵەی چڕوپڕی کورد بووەتە جێی نیگەرانیی عەرەب و تورکمانەکان".

باسی لەوەشکردووە "لە نزیکەوە چاودێری گواستنەوەی هاوڵاتییانی کوردیان کردووە بۆ کەرکوک، چونکە کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا بە چەندین رێگا دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عیراقدا دەکات هەر لە بوونی دەیان بنکەی سەربازیی و هەواڵگری لە سنوورەکانی دهۆک و هەولێر و موسڵ، سەرباری ئەمانەش دەستوەردان لە کەرکوک دەکات بە پشتیوانیکردنی گرووپی بەرەی تورکمانی لە شارەکە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan