عیراقی
ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
كۆمسیۆن وادەی پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی كۆمسیاراندا، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەنگە سبەینێ یەكشەممە ئەنجومەنی كۆمسیاران کۆببێتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/10/20، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، بەشێک لە کاندیدی سەربەخۆ و لایەنەکان 41 تانەیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق تۆمار کرد.