عیراقی

جارێکی تر لە عیراقەوە باشووری ئیسرائیل بۆردومان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی تر لە عیراقەوە باشووری ئیسرائیل بۆردومان کرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/25، جارێکی تر گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردەوە سەر ئیسرائیل.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق رایگەیاند "کە دوو هێرشیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر باشووری ئیسرائیل ئەنجامداوە".  

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "هێرشەکانیان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و لوبنان لە بەرانبەر داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عیراق چەندین کەناڵی دیبلۆماسی گرتووەتەبەر تاوەکو ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر وڵاتەکەیی و نەبێتە بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئەمەریکاش لە رابردوودا چەندجارێک بەرانبەر بە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر سنوورەکانی ئیسرائیل هۆشداریی بە عیراق داوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan