عیراقی

عیراق نابێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 عیراق نابێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان
مەودا میدیا-

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "ئیسرائیل  بە بیانوی لاواز هەڕەشە لە عیراق دەکات و مەبەستە شەڕانگێزییەکانی ئاشکرا دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "عیراق نابێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان، وەزارەتی دەرەوەیان راسپاردووە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا بەدواداچون بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بکات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێگریی لە هەوڵەکانی ئئیسرائیل دەکەن بۆ هەڵگیرساندنی زیاتری شەڕ لە ناوچەکەدا".

وتیشی "عیراق وەک نەتەوەیەکگرتوەکان دانیپێداناوە و بووه‌تە وڵاتێک، کە هەموو مەرجەکانی گواستنەوەی دیموکراسیی و سیاسیی و گەشەسەندنی تەواوکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan