عیراقی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە 34 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراقدا ئاشکرای کرد "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 34 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە عیراق تۆمارکراوە بەمەش كۆی ژمارەی تووشبووان بۆ هەزار و 279 كەس بەرزبووەوە".

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یەک تووشبوو گیانی لەدەستداوە و بەمەش  70 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها  550 كەسیش چاكبوونەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan