عیراقی
مستەفا کازمی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە رایدەگەنێت کار لەسەر پێکهێنانی حکومەتێک دەکەم کە خواستی عیراقییەکان لە پێشینەی کارەکانی بێت.
مستەفا کازمی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "بە راسپاردنم بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکەمەی عیراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان بۆ کارکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێک کە خواستی عیراقییەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمانی و مافەکان بپارێزێت و کاربکات بۆ قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات".
جێگای ئاماژەیە، دوێنی 9ی نیسانی 2020 سەرۆک کۆماری عیراق مستەفا کازمی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.