عیراقی
بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی عیراق هەوڵەکانی بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەسەر وڵاتەکەی چڕکردووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عیراق رایگەیاند "حکومەت لیژنەیەکی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردەی گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی، پێکهێناوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "حکومەت ناوەڕۆکی نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی ئیسرائیل، کە تایبەتە بە هێرشکردنە سەر عیراق دەداتە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان و داوایان لێ دەکات کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل لەناو خاکی عیراقەوە رابگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "وەفدەکەی حکومەت هۆشداریدەداتە سەرکردەی گرووپەکان، کە ئیسرائیل نەخشەی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک بنکە و بارەگای ئەو گرووپانەی داڕشتووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر بۆ دوورخستنەوەی مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل، فەرمانی بە گرووپی سەرایا سەلام کردووە لە ماوەی 40 رۆژدا بارەگای لەناو شارەکاندا چۆڵ بکەن.
ب ح