عیراقی

دڵنیایی له‌باره‌ى دۆخى عیراق ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی له‌باره‌ى دۆخى عیراق ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی گشیی ئەرکانی سوپاى عیراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و هیچ مەترسییەک هەڕەشە لە عیراق ناکات.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆکی گشتیی ئەرکانی سوپاى عیراق رایگه‌یاند "هێزە ئەمنییەکانی عیراق لە ئامادەیی تەواودان، گەلی عیراقیشیی دڵنیاکردەوە کە هیچ مەترسییەک لە سەر وڵاتی عیراق نییە".

وتیشى "وڵاته‌كه‌مان رێکاری هاوئاهەنگی ده‌كات لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ لە بواری هاوبەشی ئەمنیەتی و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و گەڵاڵە و بەرنامەکانی خۆی لەو بارەوە ئامادە دەکات".

چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌ڕى سووریا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌ و چه‌ندین شارو ناوچه‌ى ئه‌و وڵاته‌یان ده‌ستگرتووه‌ به‌سه‌رداو عیراقیش به‌هۆى هاوسنورى له‌گه‌ڵ سووریا باس له‌ مه‌ترسیی ده‌كرێت له‌سه‌رى.

ع

Qaiwan
Qaiwan