کوردستانی

راوێژكارێكى مه‌سرور بارزانى گاڵته‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژكارێكى مه‌سرور بارزانى گاڵته‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارێكى باڵاى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته‌دا كه‌ فه‌رمانبه‌ران دوو مانگه‌ مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌، گاڵته‌یان پێده‌كات و ده‌ڵێت سڵاومان هه‌یه‌ بۆ خۆراگریتان.

دژوار فایەق، راوێژکاری باڵای مەسرور بارزانی ،سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند "ئەگەر بەغدا سێ مووچەش بنێرێت هەرێمی کوردستان دەتوانێت دوو مووچە دابەش بکات".

باسى له‌وه‌شكرد "سەرۆکی حکومەت چەندین جار سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کردوە و سەرکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان هێندە زۆرە بەغدا چاوی پێی هەڵنایەت و دەیەوێت رایبگرێت".

وتیشى "ئەگەر بەغدا گوژمەی یەکەمی پارەکەش بنێرێت کورتهێنانمان دەبێت و ناتوانین مووچەی مانگی 10 دابەش بکەین".

ع
Qaiwan
Qaiwan