عیراقی
سودانى ده‌چێته په‌رله‌مانى عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانى عیراق كۆده‌بێته‌وه و میواندارى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ده‌كرێت و چه‌ند بڕگه‌یه‌كیش ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ په‌رله‌مانى عیراق كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگ لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگەی هەواڵگریی نیشتمانی و دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای یەكەم هەمواری یاسای پاسپۆرت ده‌درێت".
هه‌روه‌ها "دووەم خوێندنەوە بۆ یەكەم هەمواری یاسای بودجەی عیراق، بەتایبەتی مادەی 12 پێوەست بە خەرجییەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت پێوەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، جیا لە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای پێنجەم هەمواری یاسای فڕۆكەوانی".
وتیشى "هه‌ر سبه‌ینێ محه‌مه‌د سودانى، میواندارى كراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه".
ع