ئابووری

ئه‌مساڵ به‌ به‌هاى زیاتر له‌ 30 ملیار دینار پرۆژه‌ى رێگاوبان كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ به‌ به‌هاى زیاتر له‌ 30 ملیار دینار پرۆژه‌ى رێگاوبان كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوونى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ به‌ به‌هاى زیاتر له‌ 30 ملیار دینار پرۆژه‌ى رێگاوبان له‌ هه‌رێمى كوردستان كراوه‌.

ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ى ئاسایی و داهاتى وێستگه‌كانى كێش، چه‌ندین پرۆژه‌ى رێگاوبانمان ئه‌نجامداوه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "زیاتر له‌ 100 پرۆژه‌ى رێگاوبان و قیركردن و راكێشانى رێگا بۆگونده‌كان ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانیش زۆرترین پرۆژه‌ ئه‌نجامدراوه‌".

وتیشى "بودجه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ زیاتر له‌ 30 ملیار دینار بووه‌ و چه‌ندین پرۆژه‌ى تریش له‌ كاردان و به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین زۆرترین پرۆژه‌ى رێگاوبان ئه‌نجام بده‌ین".

ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان