ئابووری

سودانی: هۆکاری دواکەوتنی مووچە، حکومەتی هەرێمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: هۆکاری دواکەوتنی مووچە، حکومەتی هەرێمە
مەودا میدیا-

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق وەڵامی داواکارییەکەی فرکسیۆنی یەکێتی داوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاندووە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

ئەوەشی خستەڕوو "سودانی وەڵامی روونکردنەوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی داوەتەوە و پێی راگەیاندوون "حکومەتی هەرێم پابەندی رێککوەتنەکان نەبووە و تاوەکو ئێستا داهاتی نانەوتیی و خاڵە سنوورییەکانی رادەستیی بەغدا نەکردووە".

وتیشی " سودانی هیواداربووە بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت".

باسی لەوەشکردووە "کە پشکی هەرێم لە بودجە کۆتاییهاتووە و چیتر ناتوانن پارە رەوانەی هەرێم بکەن بۆ مووچەی فەرمانبەران".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan