عیراقی

عه‌باس عێراقچى سبه‌ى له‌ به‌غدا ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌باس عێراقچى سبه‌ى له‌ به‌غدا ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە سبه‌ینێ هەینی بە فەرمی بچێتە عیراق و بە ئامانجی گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا كۆببێته‌وه‌.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی بە ئامانجی درێژەی گفتوگۆ ناوچەییەکان و رووداوەکانی سووریا دەچێتە عیراق.

بڕیار وایه‌ لەگەڵ بەرپرسانی عیراق كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ بكاتە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر هێزەکانی حکومەت لە سارەکانی حەلەب، ئیدلب و حەمایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی شەمەی رابردوو سەفەری دیمەشقی کرد و لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە و پاشان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ هاوتا تورکەکەی لەسەر دۆخی سووریا گفتوگۆی کرد.

ع
Qaiwan
Qaiwan