عیراقی

سوپای عیراق و هەسەدە هەماهەنگیی دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای عیراق و هەسەدە هەماهەنگیی دەکەن
مەودا میدیا-

سوپای عیراق هەوڵەکانی بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) چڕکردوەتەوە و لەئێستادا زانیاری هەواڵگریی ئاڵوگۆڕ دەكەن.

محەمەد كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند "دوای رووداوەكانی سوریا رێوشوێنە ئەمنییەکان بە درێژایی سنووری سوریا توندتركراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی عیراق و هێزەکانی سوریای دیموكرات هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزەکانی پاسەوانی سنووری عیراق بەدرێژایی سنوورەكان ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، كە بۆ سەر موسڵ و عیراق بە گشتیی دروستبێت و لە ئامادەباشیدان".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا و پەلاماری گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بۆ سەر سوپای سوریا و داگیرکردنی پارێزگای حەلەب و حەمما لەلایەن ئەو گرووپانەوە، عیراق هێزێکی زۆری لە سوپا و حەشدی شەعبی بە چەکی قورسەوە، رەوانەی سەر سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا کردووە و لە ئامادەباشیدان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan