عیراقی
سێ یاسا مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
![سێ یاسا مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه](/uploads/article/thumbnail/41208/slider_202282023_444444444444447777777777777999999999999.jpg)
مه‌ودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ یه‌كشه‌ممه، ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، دەنگ له سه‌ر سێ یاسا مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كه بدات.
سروه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق وێنه‌یه‌كى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ مه‌ودا میدیا ناردووه و رایگه‌یاند "لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر یاسای بواری کەسێتی دەدرێت، وه لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، هاوكات لە بڕگەی سێیەمیشدا دەنگ بە هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت".
وتیشى "بڕیارە لە بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی بدرێت و دواتریش دەنگ لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرت دەدرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لە دوو بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای بودجە و هەمواری یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێت".
پ ح ع

![](https://mewdamedia.com/rails/active_storage/representations/eyJfcmFpbHMiOnsibWVzc2FnZSI6IkJBaHBBb0kxIiwiZXhwIjpudWxsLCJwdXIiOiJibG9iX2lkIn19--c0c50358ca2f4a9b619b9dc3bae50bff6c5766b5/eyJfcmFpbHMiOnsibWVzc2FnZSI6IkJBaDdCam9VY21WemFYcGxYM1J2WDJ4cGJXbDBXd2RwQWdBRWFRSUFBdz09IiwiZXhwIjpudWxsLCJwdXIiOiJ2YXJpYXRpb24ifX0=--89824864ce4e64925cc0619e3f1eb44cdd666e09/WhatsApp%20Image%202024-12-07%20at%208.17.17%20AM.jpeg)
پ ح ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/144/resized_%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98.png)
![News](/uploads/author/picture/45/resized_IMG-20200701-WA0004.jpg)