عیراقی

یەک مانگی تر راگرتنی دەوام درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەک مانگی تر راگرتنی دەوام درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

شانەی قەیرانەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە عیراق لە رێگەی چەند قۆناغێكەوە شێوەی ئاسایی بوونەوەی دەوامی لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت و ناوەندەكانی خوێندن لە پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەپێی بڕیارەكەش، دەوامی خوێندنی باڵا و پەروەردە تا دوای جەژنی رەمەزان ناكرێتەوە و پشوو بەردەوام دەبێت.

سەرەتا باس لەوەكراوە "لە 22ی نیسانەوە كردنەوەی دەوامی كارگە و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، هەروەها كردنەوەی دەوام لە دەزگا و فەرمانگە حكومییەكان و هەندێ وەزارەت".

قۆناغێكی تری ئاساییبوونەوەی دەوام لە عیراق لە 1ی ئایار دەستپێدەكات و ژمارەیەك وەزارەتی تر دەكرێنەوە،بەڵام درێژكردنەوەی راگرتنی دەوام لە زانكۆ وپەیمانگا و پەروەردە بەردەوام دەبێت تا دوای جەژنی رەمەزان.

پێشتر حکومەتی عیراق راگرتنی دەوامی تا 18ی نیسان درێژکردەوەو بەو بریارە نوێیە زیاتر لە یەک مانگ درێژی کردەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان