عیراقی
پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان کۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای رایگەیاند "هەرچەند رێژەى دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە سەرژمێرى گشتیی دانیشتووان 14%ى تێدەپەڕاندووە، بەڵام پشکى هەرێم لە بودجە بۆ ساڵى 2025 زیاد نابێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە یاساى بودجەى 2023، 2024 و 2025ی عیراق، پشکى هەرێمى کوردستان بە 12.67% دیاریکراوە، بەڵام بەپێی ئەنجامى سەرژمێریى دانیشتووان، هەرێمى کوردستان 14%ى کۆى دانیشتووانى عێراق پێکدەهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ بودجەى ساڵى 2025 ناتوانن پشکى هەرێمى کوردستان لە 12.67% بۆ 14% زیاد بکەن، چونکە بودجەى عیراق بۆ سێ ساڵە و گۆڕانکاریى تێدا ناکرێت".
وتیشی "دوای راگەیاندنى ئەنجامە فەرمییەکانی سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان ، سەرژمێرییەکە دەبێتە بنەماى دیاریکردنى بودجەى 2026 و ساڵانى داهاتووی عیراق".
ب ح