عیراقی
کۆنتڕۆڵکردنی جۆلان لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشڕەوییەکانی سوپای ئیسرائیل لە جۆلان و گۆڕانکارییەکانی سنوور پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "بڕیاری ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی سیاسەتی نیشتەجێکردن لە جۆلانی داگیرکراوی سوریا ئیدانە دهكهن، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "جۆلان خاکی داگیرکراوی سوریایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەر رێوشوێنێک بە ئامانجی گۆڕینی باری یاسایی و دیمۆگرافیای بێت، بە نادروست ههژمار دهكرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "داوا له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی دەکات ههڵوێستی پتهو بگرێتهبهر بەرانبەر پێشێلكاریهكانی ئیسرائیل"
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای رووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد راستەوخۆ سوپای ئیسرائیل تەلبەند و دیوارە سنوورییەکانی سوریای لەگەڵ وڵاتەکەی هەڵگرت، لە هەمانکاتدا حکومەتی ئیسرائیل پلانی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی پەسەند کرد بۆ فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبون لە بەرزاییەکانی جۆلان.
ب ح