عیراقی
هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەکانی نەوت و رێكخستنەوەی شێوازی كاركردن لە دەروازە سنوورییەكان لەنێوان هەرێم و بەغدا.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی نەوت، چەند جارێك لەگەڵ وەزارەتی نەوت كۆبوونەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جیاوازییەكی زۆر لە ژمارەكانی حكومەتی هەرێم و عیراق لە داهاتە نانەوتییەكان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەغدا بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر شێوازی رێكخستنەوەی كاركردن لە دەروازە سنوورییەكان بەردەوامە".
ب ح