عیراقی
چەند فەرمانگەیەك كاریان رادهگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی كاروباری فەرمانگەكانی پاسپۆرت و رەگەزنامە و باری شارستانی "كارتی نیشتمانی" و كارتی زانیاریی و مانەوە تا كۆتایی ئەمساڵ.
عەمید مقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "لەگەڵ رێکارەکانی جەردی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و رەگەزنامە و مانەوە، كاروبارەكان لەو بەڕێوەبەرایەتییانە لە سەرتاسەری عیراق رادەگیرێن".
وتیشى "راگرتنی دەوامی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەكان لە 29ی ئەم مانگە دەستپێدەكات تاوەكو 31ی 12ی 2024 و دەوام لە 2ی 1ی 2025 دەستپێدەكاتەوە".
ع