عیراقی
وەزارەتی دارایی عیراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق سەبارەت بە دواخستنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی باڵاوکردەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئەو تۆمەتانەی باس لە خەرجنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن دوورن لە راستییەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندن بە خەرجکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی جێبەجێنەکردووە".
باسی لەوەشکردووە "مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی فەرمانبەرانی هەرێمى بۆ لایەنی پەیوەندیدار رەوانە کردووە بەڵام حکومەتی هەرێمى کوردستان دابەشکردنى مووچەى دواخستووە".
ب ح

بیروڕا