عیراقی

هۆشداریی لە تێکچوونی دۆخی عیراق دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی لە تێکچوونی دۆخی عیراق دەدرێت


مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران هۆشداریی دایه‌ به‌رپرسانى عیراقى له‌ تێكچوونى دۆخى ئه‌منى وڵاته‌كه‌ له‌دواى سووریا.

کەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران رایگه‌یاند "پلانی لاوازکردنی وڵاتانی ناوچە لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و رووخاندنی دەوڵەتی سووریا بەردەوام لە پلانى ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بووە".

وتیشى "نیگەرانین بۆ گۆڕانکارییەکانی سووریا و بەتایبەت كه‌ڵك وه‌رگرتنى بۆشایی هێز لە سووریا و پێشێلکردنی تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە بە بۆردوومانی بەربڵاوی ژێرخانە سەربازی و مەدەنییەکانی و هەنگاونان بەرەو دابەش‌کردنی سووریا".

هه‌روه‌ها "له‌ به‌رانبه‌ر تەشەنە و پەرەسەندنی دۆخی ناهێمنی سووریا بۆ عیراق هوشداریی دایه‌ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan