عیراقی

"بۆ ساڵی 2024 قەیوان گرووپ، باشترین کۆمپانیای بواری خانووبەرەیە لە عیراقدا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بۆ ساڵی 2024 قەیوان گرووپ، باشترین کۆمپانیای بواری خانووبەرەیە لە عیراقدا"
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راپرسیی دەزگایەکی عیراقی تایبەت بە دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی ساڵ، (قەیوان گروپ ) لەسەر ئاستی هەموو عیراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک باشترین کۆمپانیای بواری خانوبەرە.

دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطني) لە عیراق بۆ دیاریکردنی باشترین کۆمپانیا لە بواری خانوبەرە راپرسییەکی ئەنجام داوە، بەپێی راپرسییەکە لەسەر بنەمای کوالێتی و رەزامەندیی کڕیاران و لایەنە پەیوەندارەکان و متمانەی خەڵک بە کارەکانیان، لەناو سەدان کۆمپانیای گەورە و جیاجیای بواری عەقارات لە عیراق، گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان بۆ ساڵی 2024 بە باشترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی بواری خانوبەرە و عەقارات هەڵبژێردراوە.

 بڕیارە لە رۆژانی داهاتووشدا، بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی حکومی و پەرلەمانی و نوێنەری وڵاتان و کۆمپانیا و کەسایەتیی بوارەکانی میدیا و کۆمەڵی مەدەنی، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە بەغدای پایتەخت، براوەکانی ئەو راپرسییە بۆ ئەمساڵ رابگەیەندرێن کە لە بواری عەقارات و بیناسازیدا گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

 دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطني)، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و مەدەنیی عیراقە و کۆتایی هەموو ساڵێک راپرسی بۆ دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە سەرکەوتووەکان ئەنجامدەدات.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan