عیراقی

مەترسی هەڵهاتنی ئەندامانی داعش لە زیندانەكان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی هەڵهاتنی ئەندامانی داعش لە زیندانەكان هەیە
مەودا میدیا-

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "داعش ریزەكانی خۆی رێكدەخاتەوە لە ئەنجامی رووخانی سوپای سوریا دەستی بەسەر بڕیكی زۆر چەكی کۆگاکاندا گرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دەستکەوتنی بڕێکی زۆر لە چەک و کەرەستەی سەربازیی دەرفەتی بە داعش داوە كۆنترۆڵی خۆی بەسەر ناوچەی تر لە سوریا زیاتر بكات".

ئەوەشی خستەڕوو "مەترسی هەڵهاتنی ئەندامانی داعش لە زیندانەكان و تێكچونی بارودۆخ لە كەمپی هۆل لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەیە".

وتیشی ""پێویستە پرۆسەی سیاسیی سوریا لەسەر بنەمای بەشداریی نوێنەرانی سەرجەم پێكهاتەكان بێت، گرنگە یارمەتی بەردەوامی نێودەوڵەتیی پێشكەش بە گەلی سوریا بكرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan